بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زەهرا ئیرشادی لە کۆبوونەوەی باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر اببەتی ژنان، ئاسایش و ئەمنیەتی نێودەوڵەتی وتی: ئێمە هەر درێژە دەدەینە توانا کردنەوەی ژنان و کچانی ئێرانی و دڵنیا بوونەوە لە پاراستنی مافەکانیان و ئەوە یەکێک لە یەکمایەتییە سەرەکییەکانی ئێمەیە کە هەوڵ دەدەین لە ئەو بارەوە پێشکەوتن بەدەست بهێنین.
ئیرشادی وتیشی: ئێمە بە شێوەی قایم پاگەندە بێ بنەماکان لە دژی ئێران لە ئەو کۆبوونەوە لەلایەن هەندێک وڵاتانی ئەندامەوە ڕەت دەکەینەوە و ئیدانەی دەکەین ، ژنانی ئێرانی لە بواری جیاواز لەوانە زانستی، پەروەردە و سیاسی چالاکن و ڕۆڵی دیاری کەر لە کۆمەڵگای ئێران دەگێڕن.
ناوبراو زیادی کرد: سەرەڕای کێشەی جۆراوجۆر لەوانە گەمارۆ نامرۆڤانەکانی ئەمریکا لە دژی ئێمە، ئێران هەر پابەندەی بەرز کردنەوەی ئاستی مافی ژنانە و پێشکەوتنی بەرچاوی لە توانا کردنەوەی ژنان هەبووە.
Your Comment